بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتە بەر رۆکێت
May 03, 2021 09:39 Asia/Tehran
ئێوارەی یەکشەممە بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بە چەند رۆکێت پەلاماری کرایەسەر .
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبەغدا بە سۆمەریەنیوزی رایگەیاندوە، شەوی رابردوودو موشەک لەنزیک بنکەیەکی سەربازی لەفڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنەخوارەوە و موشەکەکان لەلایەن سیستەمی (C-rm)ی بەرگرییەوە تێکشکێندراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بنکە سەربازییەکە لێدراوە .
ئەوە لەکاتێکدایە 18ی نیسانی ئەمساڵیش 6 (شهش) موشهکی کاتیۆشا ئاراستهی بنکەی ئاسمانی بهلهد له پارێزگای سهڵاحهدین کران و لهئاکامدا 2 (دو) کهس برینداربوون.