May 19, 2021 07:40 Asia/Tehran
  • کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا لە دیوانیە کەوتە بەر پەلامار

سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند ، کاروانێکی لۆجستیکی ئەرتەشی ئەمریکا لە دیواینەی عێراق کەوتە بەر پەلامار .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، ئەوە دوهەمین کاروانی لۆجستیکی ئەرتەشی ئەمریکایە کە کە رۆژی سێشەممە لەپارێزگای دیواینە دەکەوێتە بەر پەلامار .

 بەپێی نوسینی میدیا عێراقیەکان لەم تەقینەوەدا کە لە ێگای دیوانیە بۆ بەغدا روویدا ، کەس زیانی پێنەگەشتووە .

 هێشتا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسایەتیی تەقینەوەوەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ .

 لە چەند مانگی رابردوودا پەلاماری هاوشێوە جۆربەجۆر کراوەتە سەر کاروانە لەشکەری و لۆجستیکیەکانی ئەمریکا لە عێراق .

 زۆرێک لە خەڵک و گروپە عێراقیەکان خوازیاری کشانەوەی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراقن و پەلاماری ئەم وڵاتە لە بارەی چوونەدەری ئەم هێزانە پرۆژەیەکی پەسەند کردووە .

سەرپەیڤ