وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : هەڵوێستی ڕەسمیی ئێران هەموو کات پشتیوانی لەسەروەری عێراق بووە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، هەڵوێستی ڕەسمیی ئێرانی هەموو کات پشتیوانی لە سەروەری عێراق زانی.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وئەحمەد ئەلسەحاف هاوشانی عێراقی ناوبراو لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخباریە ی عێڕاق ئامادەبوون وبە پرسیارەکان لەمەڕ پێوەندی دوو وڵات وپرس ومەسەلەی ناوچەیی وەڵامیان دایەوە.
خەتیب زادە لەم بەرنامەیەدا وتی: ئێران گوژمەیەکی بەمەبەستی یارمەتیدان بە نەتەوەی عێراق لەبارەی قەرزەکانی وزە لەبەر چاو گرتووە.
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتی: رێز لە بڕیارەکانی حکومەت وپەرلەمانی عێراق لەمەڕ خشتەی کاتبەندی کراوی چوونە دەری هێزە ئەمریکیەکان لەم وڵاتە دەگرین .
خەتیب زادە هەروەها وتی؛ گروپی تیرۆریستیی داعش بە فەتوای مەرجەعیەت ویەکگرتوویی خەڵکی عێراق ت.وشی شکست بوو.
ئەحمەد ئەلسەحاف یش لەم وتووێژە هەواڵیە دا وتی: لە سەفەری خەتیب زادە بۆ بەغدا ، پێوەند دوو لایەنە وپرس ومەسەلەی هاوبەشی نێوان دوو ولات درایە بەر باس ولێکدانەوە.
ئەلسەحاف وتی: هەڵوێستی ڕەسمیی ئێران بەردەوام لاگری لە پاڕاستنی حکومەت وپاراستنی سەروەری خاکی عێراق بووە وتاران لەهیچ لایەنێکی غەیرە حکومەتی لە عێراق پشتیوانی ناکات.