ھێرشی داعش بۆ سەر بازگەیەکی پۆلیس لە «کەرکوک»ی عێراق
سەرچاوە ئاگادارەکان باسی ھێرشی کۆمەڵێک لە چەکدارانی تیرۆریستی داعشیان کردووە بۆ سەر بازگەیەکی پۆلیس لە «کەرکوک».
سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، کۆمەڵێک لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش ڕۆژی چوارشەممە ھێرشیان کردە سەر بازگەیەکی پۆلیسی فیدراڵ لە مەودای نێوان دوو گوندی «تەل خەدیجە» و «مەلا ناسر» سەربە ناحیەی «ئەلڕیشاد» لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک.
سەرچاوە ئاسایشتییەکان جەختیان لەوەش کردەوە کە، دوابەدوای تەقەی تیرۆریستانی داعش،شەش ئەندامی ھێری پۆلیسی فیدراڵ لەم بازگەیەدا بریندار بوون.
«نازم شەمەری» یاریدەری پارتی «بەرەی عەرەبی» لە کەرکوکیش سەبارەت بە پیلانی سیاسی بەرلە ھەڵبژاردن دژی ئەم پارێزگایە نیگەرانی دەربڕی و ڕایگەیاند: ھەنگاوی یەکەم ھاواھەنگیی ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق و نەگۆڕدرانی کادێرەکانی کۆمەیساریای باڵای ھەڵبژاردن بوو کە لە لایەن لایەنە دەستەڵاتدارەکانەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.
ھێزی پێشمەرگە لەمانگێک لەمەوبەرەوە گەڕانەوە بۆ کەرکوکی دوابەدوای ڕێککەوتنی لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق دەست پێکردووە. دەوڵەتی فیدراڵ لە بەغداو حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێکھێنانی ناوەندێکی ھاواھەنگیی ھاوبەش بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش پێکەوە ڕێککەوتوون.