حوزه‌یران 27, 2021 21:05 Asia/Tehran
  • لە جڤینەکەی بەغدا : رۆنانی شارێکی پیشەسازیی لە عێراق و یەکھەڵوێستیی لەسەر دۆزی فەلەستین

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ لوتکه‌ى سێ قۆڵیدا باس له‌هاوکارى سێ لایه‌نه‌کراوه‌ له‌بواره‌ جۆراوجۆره‌کاندا.

فواد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "له‌لوتکه‌ى سێ قۆڵیدا هه‌رسێ لا به‌گرنگه‌وه‌ باسیان له‌کارى هاوبه‌شکرد له‌نێوان هه‌رسێ وڵاته‌که‌دا".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هاوڕابوون له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ى جۆراوجۆر دروستبکرێت به‌تایبه‌ت شارێکى پیشه‌سازى له‌عێراق‌و هه‌رسێ لا هه‌ڵوێستیان یه‌کبخه‌ن له‌کێشه‌ سیاسیه‌کانى ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌ت له‌دۆسیه‌ى فه‌ڵه‌ستین.

عێراق‌و ئه‌رده‌ن‌ و میسر سه‌رقاڵى پڕۆژه‌یه‌کن که‌ به‌شامى نوێ ناسراوه‌ و پڕۆژه‌که‌ له‌بوارى وزه‌و ئابورى‌و سیاسى بۆ هه‌رسێ وڵات گرنگه‌و ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت عێراق ده‌چێته‌ قۆناغێکى نوێى ئابووریه‌وه‌.

سەرپەیڤ