ته‌مووز 01, 2021 03:33 Asia/Tehran
  • دیداری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لەگەڵ ھاوتا بەلژیکییەکەی لە برۆکسێڵ

«مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ برۆکسیڵ چاوی بە «ئه‌لکسه‌نده‌ر دی برۆ» هاوتا به‌لژیکیه‌که‌ی کەو.ت و لەگەڵی دا کۆبووه‌وه‌ .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،«مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌که‌ی بۆ برۆکسێڵی پێتەختی بەلژیک، له‌گه‌ڵ «ئه‌لکسه‌نده‌ر دی برۆ» هاوتا به‌لژیکیه‌که‌ی کۆبووه‌وه‌ و داوایی لێکرد کۆنسوڵخانه‌ له‌ به‌غدا بکه‌نه‌وه‌ و دڵنیاش بن کە پارێزگاری له‌نێرده‌ دیپلۆماسییەکەشیان لە عێراق دەکرێت. 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا «مسته‌فا کازمی» پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتیی به‌لجیکا لە عێراق له‌ شه‌ڕی دژی داعش و به‌تایبه‌ت به‌شداری کردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ راهێنان و یارمه‌تیدانی هێزه‌ عێراقیه‌کان ده‌ربڕی و هه‌ماهه‌نگیی هه‌واڵگریانەی  نێوان هه‌ردووک وڵاتیشی لە ئاستێکی باڵادا به‌گرنگ نرخاند. 

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گرنگیی کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی به‌لژیکای له‌به‌غدا به‌ئاراسته‌ی به‌هێزکرانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات بە گرینگ زانی و جه‌ختی له‌ به‌رپرسیارێتیی حکومه‌تی عێراق له‌ پاراستنی ئاسایشتی نێرده‌ دیپلۆماسیه‌کان و هه‌نگاوه‌کانیان بۆ ڕێگرتن له‌دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر بنکه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی وڵاتانی میوان لە عێراقیش دا کردەوە.

هه‌ر له‌ دیداره‌کەدا، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی عێراقیش بیروڕا گۆڕدرایەوەو له‌وباره‌یەوه‌ «مسته‌فا کازمی» جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی عێراق بە پشتیوانیکران له‌ هه‌ڵبژاردنە پێشوەختەکەی کردەوە بەمەبەستی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، «ئه‌لیکسانه‌ر دی برۆ»ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لژیکاش ستایشی هه‌نگاوی چاکسازییانەی حکومه‌تی ئێستای عێراقی کرد و رایگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌ر هاوکارییه‌ک که‌ عێراق پێویستی پێی بێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە و هه‌نگاونان به‌ره‌و  به‌سه‌قامگیری و دوباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ