کاروان ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە باشووری عێراق کرایە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398356-کاروان_ھاوپەیمانیی_ئەمریکا_لە_باشووری_عێراق_کرایە_ئامانج
کاروانێکی پشتیوانیی ئەمریکی لە پارێزگای دیوانیە لە باشووری عێراق کرایە ئامانجی بۆمبایەکی تەنیشت جاددە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2021 11:40 Asia/Tehran
  • کاروان ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە باشووری عێراق کرایە ئامانج

کاروانێکی پشتیوانیی ئەمریکی لە پارێزگای دیوانیە لە باشووری عێراق کرایە ئامانجی بۆمبایەکی تەنیشت جاددە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەگرامیی «سابرین نیوز» کاروانێکی پێداویستییەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی کە لە ڕێگای خاکی کوێتەوە کەل و پەلی بۆ لەشکریانی ئەمریکی لەنێو خاکی عێراق دەگواستەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە لە پارێزگای دیوانیە کەوتە بەر ئامانجی بۆمبایەکی تەنیشت جاددە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تەقینەوەیە زیانی گیانیی بەدواوە نەبووەو ھێشتا ھیچ دەستەیەک بەرپرسایەتیی ئەو ھێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

ڕۆژی ڕابردووش کاروانێکی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکی بە ھۆی بۆمبایەکی تەنیشت جاددە لە ناوچەی «سەریعولشوعلە» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای بەغدا کرایە ئامانج.