کۆبوونەوەی لوتکەیی «کازمی» لە بارەی ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دانیشتنێکی تایبەتیی ئاسایشتی دا سەبارەت بە ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەبا لەم وڵاتە، داوای لە ھێزەکانی ئاسایشت و ھەواڵگری کرد کە بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەو دیاردەیە لە سەر ھەست بن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی سومریەنیوز، دوابەدوای ھێرشی بەردەوامی سەر تاوەرەکانی کاربەبا و پەک خستنی تۆڕی دابەشین و گواستنەوەی کارەبا لە چەندین پارێزگای عێراق «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە تەواوی دەزگاکانی ئاسایشتی،سەربازی و ھەواڵگریی عێراق داوای کرد بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا، ژمارەی ھێزەکانی پارێزەری تاوەرەکان زیاتر بکەن و ھەرچی خێراتر جێگیریان کەن.
«کازمی» لە سەر پێویستیی داڕشتنی نەخشەی ئاسایشتی و ھەواڵگری تازە بۆ پێشگرتن بە ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەباو نەھێشتنی دووپات بوونەوەی ئەو ھێرشانە جەختی کردو خوازیاری پێکھاتنی لێژنەیەکی قەیران بوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا وتیشی: دەبێ لە بارەی دۆخی ئەو سەرکردە ئاسایشتیانەی کە سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان خەمساردییان نواندووە، پیاداچوونەوەیەکمان ھەبێت.