ئاگرکەوتنەوە لە زانکۆی بەغدا
ئاب 20, 2021 21:29 Asia/Tehran
سەرچاوە فەرمییەکانی عێراق باسی ئاگرکەوتنەوە لە زانکۆی بەغدایان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق، ڕێکخراوەی مەدەنیی عێراق ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند:داگرکەوتنەوەکە لە نێو کۆلیژی وەرزشیی زانکۆی بەغدا لە گەڕەکی «جادریە» ڕووی داوە.
ئەم سەرچاوە عێراقییە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،تاقمێکی ڕێکخراوەی مەدەنی لە ئێستادا خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
بەرلەمەش گەلێک جار لە ئەنجامی داگرکەوتنەوە لە ناوەندە جۆربەجۆرەکانی عێراق لەوانە نەخۆشخانەکان چەندین شارومەندی عێراقی کوژراون و یان بریندار بوونە.
دوابەدوای ئەو ڕووداوانە بیروڕای گشتیی عێراق داوای لەکارکشانەوەی کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی باڵای دەوڵەتی عێراقیان کردو ھاوکات بڕێک لە گەڕەکەکانی پێتەخت ناڕەزامەندیی نێوشەقام و بازاڕیان بە خۆیانەوە بینی.