گەڕانەوەی «موقتەدا سەدر» بۆ ململانێی ھەڵبژاردنەکانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400160-گەڕانەوەی_موقتەدا_سەدر_بۆ_ململانێی_ھەڵبژاردنەکانی_عێراق
ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق وێڕای پاشگەز بوونەوە لە ھەڵوێستەکەی پێشووی سەبارەت بە بەشداری نەکردنی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی، وتی: بەشداریی ھەڵبژاردنەکان دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2021 02:40 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی «موقتەدا سەدر» بۆ ململانێی ھەڵبژاردنەکانی عێراق

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق وێڕای پاشگەز بوونەوە لە ھەڵوێستەکەی پێشووی سەبارەت بە بەشداری نەکردنی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی، وتی: بەشداریی ھەڵبژاردنەکان دەکات.

«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق ڕۆژی ھەینی دوابەدوای دیداری لەگەڵ نوێنەرانی سیاسیی ڕەوتی سەدر لە نەجەف، بە فەرمی ڕایگەیاند: دەگەڕێتەوە بۆ ململانێکانی ھەڵبژاردن و ئەمجارەیان بە ھەمووان دەسەلمێنێ کە ڕەوتی سەدر گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان دەبێت.

«موقتەدا سەدر» ھەروەھا داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد کە چ مەیدانی لە خۆپبشاندانە ملوێنییەکان و چ لە بەر دئەم سندوقەکانی دەنگدان پشتگریی لێ بکەن.

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق وتیشی: بەرژەوەندی وا دەخوازێت کە لە ھەڵبژاردندا بەشداری بکەین، ھەر بۆیە بەوپەڕی لێبڕاوییەوە بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەین ھەتا عێراق لە گەندەڵی و داگیرکاری ڕزگار بکەین.

«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق  مانگی ژولای ڕایگەیاند بوو کە قەت ھیچ بەشدارییەکی لە دەوڵەتی ئێستادا نییەو لە دەوڵەتی داھاتووشدا بەشداریی نابێت.