پەیوەست بوونی تاقمگەلێکی تازە بە چوارچێوەی ھەماھەنگیی لایەنە شێعەکانی عێراق
ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا باسی پەیوەست بوونی تاقمگەلێکی تازەی کردووە بە چوارچێوەی ھەماھەنگیی لایەنە شێعەکانی عێراق.
«فەیسەڵ نائیلی» ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕۆژی دووشەممە کشانەوەی ھێندێک لە کۆتلەکانی لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی تاقمە شێعەکانی عێراق بە درۆ خستەوەو وتی: چوارچێوەی ھەماھەنگی بەکگرتووەو ھەر چەشنە دەنگۆیەک لەمەڕ کشانەوە لەم گروپە ھەوڵدانە بۆ دوورخستنەوەی تاقمەکان لە چوارچێوەی ھەماھەنگی.
ئەم ئەندامەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتیشی: ھەمووان پێداگرن لە سەر پابەند بوون بە ڕێبازی گشتیی چوارچێوەی ھەماھەنگیی پشتبەستوو بەو ڕێککەوتننانەی کە لایەنە جۆربەجۆرەکان لە ئاراستەی بنیاتنانەوەی وڵات پێکیان ھێناوەو دیارە ھاوبیروڕایی کۆتلەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیش دەتوانێ یەکگرتووی پێکھاتەکە بپارێزێت.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «لەیلی تەمیمی» نوێنەری پەرلەمان و ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی، گەییشتنی ئەم پێکھاتەیەی بە ھاوبیروڕایی لەگەڵ تاقمە سوننەو کوردستانییەکان لە ئاراستەی ھەنگاوەکانی قۆناغی دوایی ئاشکرا کردو جەختی کرد لە سەر بەردەوام کرانی وتووێژەکان لەگەڵ ڕەوتی سەدر.