ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق بۆ سەر بنکەی داعش حەوت کوژراوی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i405284-ھێرشی_فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_عێراق_بۆ_سەر_بنکەی_داعش_حەوت_کوژراوی_لێ_کەوتەوە
ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە باسی کوژرانی حەوت چەکداری تیرۆریستی داعشیان کرد لە باکووری ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2022 12:16 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق بۆ سەر بنکەی داعش حەوت کوژراوی لێ کەوتەوە

ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە باسی کوژرانی حەوت چەکداری تیرۆریستی داعشیان کرد لە باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە توییتێر وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھێرشە ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی داعشی لە بوردومانی فڕۆکەکانی سوپادا کوژراون.

لە بەیاننامەی ئەم دامەزراوەیەدا ھاتووە: ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق حەشارگەیەکی گرینگی تیرۆریستانی داعشیان لە باشوری «ئەلحەزەر» دۆزییەوە کە ئەشکەوتێک بوو بە درێژایی ١٤٠ مەتر. ئەم شوێنە بە ھۆی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ ی ھێزی ئاسمانیی عێراقەوە بە وردی کرایە ئامانج و بە پێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئەم حەشارگەیەی تیرۆریستان بە تەواوی خاپوور کراو تەواوی ئەوانەش خۆیانیان تیادا حەشار درا بوو لەنێو چوون.