سەرۆک کۆمارەتیی بەرھەم ساڵح درێژ کرایەوە
دەزگای دادی عێراق دەقی تەواوی بڕیاری دادگەی فیدراڵی ئەم وڵاتەی لە بارەی درێژ کردنەوەی سەرۆک کۆمارەتیی بەرھەم ساڵح بڵاو کردەوە.
بە پێی یاسای بنەڕەتیی عێراق، مۆڵەتی یاسایی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی وڵات، ٣٠ ڕۆژ دوای بەرپا کرانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانە کە ئەم مۆڵەتە لە ئێستادا کۆتایی پێ ھاتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی «ناس»ی عێراق، ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای دادی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاری سەرۆک کۆمارەتیی «بەرھەم ساڵح»ی ھەتا کاتی دیاری کرانی سەرۆک کۆماری تازە ئڕێژ کردەوە.
بە پێی ئەم بڕیارە، «بەرھەم ساڵح» سەرباری ئەوەی کە سەردەمی سەرۆکایەتییەکەی بە کۆتایی ھاتنی خولی پەرلەمان، بە سەر چووە، بەڵام تا ئەو کاتەی کە سەرۆک کۆماری تازەی عێراق ھەڵبژێردرێت، لە سەر چالاکییەکانی لە پۆستەکەی دا بەردەوام دەبێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ئەوپەڕی ھەتا ھەشتەمی فڤریە دەبا سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیاری کرابایە.