کاردانەوەی «بەرھەم ساڵح» لە ھەمبەر دەربازبوونی عێراق لە بەندی حەوتەمی ڕێکخراوەی نەتەوەکان
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: بە کۆتایی ھاتنی دۆسیەی زیانبایی دانی ئەم وڵاتە بە کوێت، قۆناغێکی ترسناکی شەڕی بێ ئەنجامی ڕژێمی چەو.سێنەری پێشووی عێراق کۆتایی پێ ھات.
«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بە بژاردنی تۆکمەوتەواوی زیانبایی بۆ کوێت لە بەندی حەوتەمی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕزگاری بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیائەلیەوم، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەی داخرانی دۆسیەی زیانبایی بە کوێت وتی: قورسایی شەڕەکەی ڕژێمە خوێنمژەکەی سەددام دژی کوێت لە سەر گەلی ئێمەو تەواوی ناوچەکە کەوت.
وتیشی: ئەمڕۆ سیاسەتی دەرەوەی عێراق لە سەر بنەمای دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەییە و عێراق داکۆکی لە ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکە دەکات.
جێگای ئاماژەیە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ساڵی ١٩٩١ و دوای داگیرکرانی کوێت لە لایەن «سەددام»ی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراقەوە بە دانی زیانباییەکی پتر لە ٥٢ ملیارد دۆلار بە کوێت سزا دا.