ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق: ئەرووپا ئەو دەھەزار تیرۆریستەی خۆی وەربگرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i405639-ڕاوێژکاری_ئاسایشتی_نیشتیمانیی_عێراق_ئەرووپا_ئەو_دەھەزار_تیرۆریستەی_خۆی_وەربگرێتەوە
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق داوای لە وڵاتانی ئەورووپی کرد کە پتر لە دە ھەزار کەس لە شارومەندانی تیرۆریستی خۆیان کە لە بەندیخانەی حەسەکەدان، بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2022 08:29 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق: ئەرووپا ئەو دەھەزار تیرۆریستەی خۆی وەربگرێتەوە

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق داوای لە وڵاتانی ئەورووپی کرد کە پتر لە دە ھەزار کەس لە شارومەندانی تیرۆریستی خۆیان کە لە بەندیخانەی حەسەکەدان، بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

بەردەوامیی ھەڵاتنی تیرۆریستانی داعش لە بەندیخانەکانی سووریا بووەتە ھۆی نیگەرانیی کاربەدەستانی وڵاتی عێراق، بە جۆرێک کە گەلێک جار داوایان کردووە کە تیرۆریستان ببرێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان و لەوێ دادگایی بکرێت.

«قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا بوونی تیرۆریستانی ئەورووپیی لە بەندیخانەکانی حەسەکەی سووریا بە ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانە زانی بۆ عێراق.

ئەعرەجی وتیشی: عێراق لە ڕێگای دەزگا ھەواڵگری و ئاسایشتییەکان و ھەروەھا بەردەوام کردنی ھەڵمەتی پەیگەڕی بەرماوەکانی داعش لە عێراق، خەریکی بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزمەو لە لایەکی دیکەوە ٤٥٠ بنەماڵەی عێراقی داگری ٣٠ ھەزارکەسی لە کەمپی سەرسنووری «ئەلھەول» دا وەرگرتووە.

جەختی لەوەش کردەوە کە، بەغدا ھەروا داوا لە باڵوێزانی وڵاتانی ئەورووپی دەکات ھەتا وێڕای ڕاپەڕاندنی ئەرکی ئاکاری و یاسایی خۆیان، شارومەندەکانیان کە لە بەندیخانەکانی ھەسەدەدان وەرگرنەوەو لە وڵاتانی خۆیان دادگایییان بکەن.