ئادار 04, 2022 19:58 Asia/Tehran
  • سێ وەزیری عێراقی سەردانی ئێران دەکەن

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق باسی سەردانی سێ وەزیری وڵاتەکەی بۆ ئێزرانی کردووە بە مەبەستی دەست پێکردنەوەی وەرگرتنی گازو دابین کردنی پێداویستیی تۆڕی وزەی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئیرنا، «ئەحمەد موسا» وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە: شاندێکی پایەبەرزی عێراق داگری سێ وەزارەتخانەی کارەبا، دارایی و نەوت لە تەک بەڕێوەبەری گشتیی بانکی تیجارەتی عێراق بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بە مەبەستی وەرگرتنی گازی پێویستی عێراق سەردانی ئێران دەکەن.

«ئەحمەد موسا» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە عێراق لە ڕۆژێکدا پتر لە ٤٥ ملوێن مەتری دووجا گازی پێویستە، وتی: لە ئێستادا تەنیا ٨ ملوێن مەتری دووجا گاز دەگاتە ئەم وڵاتە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی کردە نیگەرانییەکانی کاربەدەستانی عێراقی لە سەروبەندی وەرزی گەرما بە سەرنجدانی «گرفتی گەورەیان لە وەرزی ھاوین دا»و جەختی لە گەڵاڵەیەکی ناوازەی دەوڵەتی عێراق کردەوە لەم پەیوەندییەدا.

سەرپەیڤ