ئەمڕۆ ، دەنگوەرگرتنی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ناونوسینی دووبارە لە بەربژارانی سەرۆک کۆماریی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i405875-ئەمڕۆ_دەنگوەرگرتنی_پەرلەمانی_عێراق_لە_بارەی_ناونوسینی_دووبارە_لە_بەربژارانی_سەرۆک_کۆماریی
ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ناونووسینی دووبارەی بەربژارانی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەمڕۆ شەممە دەنگوەردەگرن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2022 06:55 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ ، دەنگوەرگرتنی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ناونوسینی دووبارە لە بەربژارانی سەرۆک کۆماریی

ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ناونووسینی دووبارەی بەربژارانی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەمڕۆ شەممە دەنگوەردەگرن .

پەرلەمانی عێراق مانگی شوباتی 2022 دوای رەتکردنەوەی بەربژاریی ھۆشیار زێباری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ، سەرلەنوێ دەستی دایە ناونووسین لە بەربژارانی نوێ بەڵام ئەم کارە ناڕەزایەتی و سکاڵای ھەندێ لایەنی بەدواوە بوو . 

بە دوای نایاسایی زانینی بڕیاری لیژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بارەی ناونوسینەوە لە بەربژارانی سەرۆک کۆماریی لە لایەن دادگای باڵای فێدڕاڵی ، ئەندامانی پەرلەمان ئەمڕۆ بە مەبەستی دەنگوەرتن سەبارەت بە ناونوسینی دووبارە کۆدەبنەوە . 

بڕیاری ناونوسینی دووبارە لە لایەن ھاوپەیمانیی سێ قۆڵیی سەدر ، حاکمیەت و پارتی دیموکرات پشتگری لێدەکرێ .