ئادار 24, 2022 10:29 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی پاڵێوراوانی پۆستەکانی سەرۆک کۆمارەتی و  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

وتەبێژی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر وێڕای ڕاگەیاندنی ھەواڵی پێکھاتنی ھاوپەیمانیی «ڕزگاریی نیشتیمان» ناوی پاڵێوراوانی پۆستەکانی سەرۆک کۆمارەتی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا ئەلیەوم، «حەسەن عوزاری» وتەبێژی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر لە لێدوانێکدا وێڕای ڕاگەیاندنی  پێکھاتنی ھاوپەیمانیی سێ قۆڵیی «ڕزگاریی نیشتیمان» لە لایەن ھەریەک لە ڕەوتی سەدر و پارتی دیموکرات و سەروەریی سەربە سونەننەکانی عێراق وتیشی: ئەم ھاوپەیمانییە ناوی «ڕزگاریی نیشتیمان»ـەو داگری ڕەوتی سەدرو پارتی دیموکرات و ھاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکانە.

وتەبێژی فراکسیۆنی سەدر ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، «زوبەیر ئەحمەد» وەکو پاڵێوراوی سەرۆک کۆمارەتی و «جەعقەر سەدر»یش وەک پاڵێوراوی پێستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دیاری کراون.

جێگای ئاماژەیە کە پێکھاتنی کۆتلەی زۆرینە لە پەرلەمانی عێراق لەم ڕووەوە گرینگە کە بە پێی یاسا بۆی ھەیە پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆک کۆماری عێراق بناسێنێ و پاشان دەوڵەتی تازە پێک بێنێت.

 

سەرپەیڤ