نیسان 05, 2022 05:16 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: دەوڵەتی داھاتووی عێراق بە بێ ئامادە بوونی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان پاوەجێیی بەخۆیەوە نابینێ

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی جەختی کرد: دەوڵەتی داھاتووی عێراق بە بێ ئامادە بوونی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان پاوەجێیی بەخۆیەوە نابینێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی بنکەی ئەلشەرقییە، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە وتی: بە سەرنجدانی ئەوەی کە ئێمە بە نیازی بەشداری کردن لە حکومەت دا نین، ئامانجمان لە ئاراستەکردنی ھەر دەستپێشخەری و یان ڕێگاچارەیەک، چارەسەریی کێشەکانە بە شێوازێک کە بەرژەوەندیی ھەمووان و بە تایبەت گەلی عێراق دابین بکرێت.

«عەممار حەکیم» وتیشی: ئامانجمان لە تەواوی ئەو ڕێگاچارانەی کە پێشکەشی دەکەین دابین کردنی ئامانجەکانی گەلە، ئەمەی کە چلۆن دەکرێ دەوڵەتێکی پاوەجێ و سەقامگیرو توانا پێک بھێندرێت بۆ وەدی ھێنانی خواستی جەماوەری عێراق کە مشت و مڕی سیاسیی لێ نەکەوێتەوە.

«حەکیم» دامەزرانی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتیمانیی لە سەر بنەمای ھاوسەنگی بە پێویست زانی و وتیشی: دەوڵەتێکی زۆرینە کە ھاوسەنگیی تیادا نەبێت دیارە ناپاوەجێیی لێ دەکەوێتەوە، ھەروەھا ھەر دەوڵەتێکیش کە بە بێ ئامادە بوونی چوارچێوەی ھەماھەنگی پێک بێت، ناتوانێ سەقام بەدی بێنێ، وەک چۆن ھەر دەوڵەتێکیش کە بەبێ ڕەوتی سەدر دامەزرێت ناتوانێ جێگیر ببێت.

سەرپەیڤ