جەختی بەرهەم ساڵح لە سەر پێویستیی ڕزگارکرانی وڵاتی فەلەستین لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی زایونی
سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەک دا لە سەر سەندرانی تۆکمەوتەواوی مافی گەلی فەلەستین و ڕزگارکرانی خاکی ئەم وڵاتە لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی زایونی پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەی خۆبواردنی بەرطەم ساڵح لە واژۆی یاسای پەرلەمانی پەیوەست بە قەدەغەکرانی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی پێی داگرت: هەڵوێستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق لە بارەی پرسی فەلەستین بە تەواوی ڕوون و نەگۆڕو لە ئاراستەی داکۆکی کردن لەم بابەتەیە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، بەرهەم ساڵح لە ڕەچاوکرانی مافی گەلی فەلەستین و ڕزگارکرانی نیشتیمانەکەیان لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی زایونی داکۆکی دەکات و ئەم هەڵوێستەشی زۆرجار لە دواندگە نێونەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و هەروەها کۆبوونەوە گشتییەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕاگەیاندووە.
ئەم بەیاننامەیە لە بارەی بانگەشەی خۆبواردن لە واژۆی یاسای قەدەغەی پەیوەندی و بە تاوان زانینی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی وتووشیەتی: سەرۆک کۆمار پێشتر ڕەزامەند بووە بە دەقی سەرەکیی پرۆژەیاسای قەدەغەی رپەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی و یاساکەش بە مەبەستی ڕاپەڕێندران لە دووهەمی ؤوئەنی 2022 لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاو بووەتەوە.