دەست پێ بوونی وتووێژەکانی نێوان ئێران و میسر و ئەردەن لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409265-دەست_پێ_بوونی_وتووێژەکانی_نێوان_ئێران_و_میسر_و_ئەردەن_لە_بەغدا
«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی دەست پێ بوونی وتووێژەکانی نێوان ئێران و میسر و ئەردەنی کرد لە بەغداو وتیشی: وڵاتەکەی پێشنیاری ئەوەی کردووە کە دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز بکرێتە وتووێژێکی ئاشکراو گشتی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2022 14:54 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی وتووێژەکانی نێوان ئێران و میسر و ئەردەن لە بەغدا

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی دەست پێ بوونی وتووێژەکانی نێوان ئێران و میسر و ئەردەنی کرد لە بەغداو وتیشی: وڵاتەکەی پێشنیاری ئەوەی کردووە کە دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز بکرێتە وتووێژێکی ئاشکراو گشتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیمانەیەک دا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە بە دەربڕینی ئەمەی کە سیاسەتی دەرەوەی عێراق ھەتا ئێستا سەرکەوتوو بووەو گەلێک لە وڵاتان داکۆکیی لێ دەکەن، تیشکی خستە سەر پێشنیارەکەی عێراق بۆ ئەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز بکرێتە وتووێژێکی ئاشکراو گشتی و وتیشی: وتووێژێکیش لە بەغدا لە نێوان ئێران و میسر و ئەردەن دەستی پێ کراوە.وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند کە، پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی زۆر باشەو خەریکی پەرە سەندنە.

ناوبراو لە بارەی گەشتەکەی شەممەی ڕابردووی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ عەرەبستانیش وتی: گەشتەکەی کازمی پەیوەست بوو بە پەیوەندیی بازرگانی و وتووێژی نێوان ڕیازو تارانەوە.