بانگێشتنی موقتەدا سەدر لە خەڵک بۆ بەشداری لە نوێژی ھەینی
ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق وێڕای داخوازی لە لایەنگرانی بۆ بەشداریی بەربڵاو لە «نوێژی ھەینیی یەکگرتن» وتی: دەنگی ھەینی لە ھەر ناڕەزامەندییەکی دیکە بڵیندترە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە داوای لە لایەنگرانی کرد کە لە نوێژی ھەینیی یەکگرتن دا بەشدارییەکی بەربڵاویان ھەبێت.
سەدر کە پێشتر بۆ بەڕێوەبردنی «نوێژی ھەینیی یەکگرتن» لە بەغدا بانگێشتننامەی دەرکردبوو، لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: دەنگی ھەینی لە ھەر ناڕەزامەندییەکی دیکە بڵیندترەو من خۆم لە قەرەی ئاژاوەیەکی تازە نادەم.
سەدر ھەروەھا ڕوو لە لایەنگرەکانی نووسیویەتی: ھەوڵ دەدەم لە گەڵ ئێوەدا نوێژ بەجێ بێنم. ئەم نوێژە نیازپاکانەو تەنیا بۆ خوداوەند دەبێت، ھەر بۆیە دەبێ پابەندی ڕێکمەندوی یاساوڕێساکان بین.
ڕابەری ڕەوتی سەدر بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەگەر جەماوەری عێراق خوازیاری چاکسازی بن داکۆکییان لێ دەکەم، وتیشی: ھەوڵ دەدات بۆخۆی بەرنوێژیی نوێژی ھەینییان بۆ بکات، ئەگینا کەسێکی تر وەک نوێنەر دەنێرێت.