محەمەد حەلبوسی : لەگەڵ ئەوەدا نین عێراق بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409798-محەمەد_حەلبوسی_لەگەڵ_ئەوەدا_نین_عێراق_بکرێتە_گۆڕەپانێک_بۆ_یەکلایی_کردنەوەی_ناکۆکییەکان
«محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا وێڕای داواکردن لە دەوڵەتی وڵاتەکەی بو پێ و شوێنگرتنی دەستدرێژکاری و ھێرشەکانی تورکیا، ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەدا نین عێراق بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2022 07:10 Asia/Tehran
  • محەمەد حەلبوسی : لەگەڵ ئەوەدا نین عێراق بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکان

«محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا وێڕای داواکردن لە دەوڵەتی وڵاتەکەی بو پێ و شوێنگرتنی دەستدرێژکاری و ھێرشەکانی تورکیا، ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەدا نین عێراق بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، لە پاش تۆپبارانەکەی زاخۆ لە لایەن لەشکریانی تورکیاوە، کاربەدەستانی عێراقی بە سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانیشەوە ھەڵوێستیان پیشان داوەو سەرۆنەو ئیدانەی ئەو پێشێلکارییەی تورکیایان کردووە. ھەر لەم پەیوەندییەدا «محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لە پەیامێکدا داوای لە دەوڵەتی وڵاتەکەی کردووە بەدواداچوون بکات بۆ ئەو ھێرشانەی تورکیا.

«حەلبوسی» لە پەیامەکەی دا پەیوەست بە تۆپبارانەکەی سنوری زاخۆ لە لایەن سوپای تورکیاوە رایگەیاندووە، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکەم رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، خۆ ناکرێت عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی  ناکۆکییەکان و عێراقییەکان بە خوێن باجەکەی بدەن.

وتووشیەتی: ھەرگیز لەگەڵ ئەەدا نین کە عێراق گۆڕەپانێکی کراوەبێت بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە و ناکۆکییە هەرێمییەکان و هاوڵاتیانی عێراقیش باجەکەی بدەن، بۆیە داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکەین لیکۆڵینەوە لە روداوەکە بکات و رێکاری پێویستیش بگرێتەبەر.

پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سوپای تورکیا تۆپبارانی سنوری سەیرانگای «پەرەخی» لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و به‌هۆیه‌وه‌ هەشت کەس مردن و 26 کەسیش برینداربوون کە ژن و منداڵیشیان تیادایە.