ئاب 12, 2022 13:58 Asia/Tehran
  • حەکیم: داڕشتی سیاسیی ئێستامان دەرەنجامی خۆبەخت کردنی چینە جۆربەجۆرەکانی عێراقە

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وتی: ئەم داڕشتە سیاسیەی ئێستا دەرەنجامی خۆبەخت کردنی چینە جۆربەجۆرەکانی جەماوەری ئەم وڵاتەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە دیداری لەگەڵ «ویلە واریۆلا»ی باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا وتی: عێراق پێویستی بە کۆتایی ھاتنی قەیرانی سیاسی و پێکھاتنی دەوڵەتێکی نیشتیمانیی ھێزمەندە کە توانای دابین کردنی خزمەتگوزاری و پێکھێنانی ھەلی ئیش و کارو چاک کردنەوەخی یباری گوزەرانی شارومەندانی ھەبێت.

حەکیم وتیشی: ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە دەوڵەتی تازەدا بەشداری ناکات، بەڵام ھەموو توانایی و مسۆگەراتێکی خۆی بۆ لێک نزیک کردنەوەی ڕوانگەی ھێزە سیاسییەکان لەم وڵاتە بەکار دێنێ.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە میکانیزمەکانی چاکسازی، گۆڕین و ھاوسەنگ کردنی داڕشتی سیاسی لە عێراق و یان ھەر بەشێکی نێو حکومەت، پێی داگرت: داڕشتی سیاسیی ئێستا دەرەنجامی خۆبەخت کردنی چینە جۆربەجۆرەکانی گەلی عێراقەو ھەرچەشنە گۆڕین و ھاوسەنگییەکیشی دەبێ بە ڕەزامەندیی گشتیی بێت.

سەرپەیڤ