ئاب 18, 2022 03:55 Asia/Tehran
  • بەرپرسی دابین کردنی پێداویستییەکانی داعش لە کەرکوک قۆڵبەست کرا

ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسایشتی دا، بەرپرسی دابین کردنی پێداویستییەکانی داعش لە کەرکوکیان قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق«واع»، بەشی ڕاگەیاندنی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێزەکانی ھەواڵگری و ئاسایشتی کەرکوک بەرپرسێکی دابین کردنی پێداویستییەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی «داقوق»ی قۆڵبەست کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تیرۆریستەی داعش ناسراو بە «ئەبو ھانی» بە پێی بڕیارەکانی دژەتیرۆرو بە گوێرەی فەرمانی دادەڤانی لە بەر پەیگەڕدا بووە.

جێگای ئاماژەیە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بۆ دڵنیا بوون لە سەر ھەڵنەدانەوەی داعش و نەگەڕانەوەی تیرۆریستە ھەڵاتووەکان لە سەر گەڕانی ماڵەوماڵ و ڕاوەدوونان و پاکتاوکردنی بەرماەکانی داعش لە سەرتاسەری وڵات بەردەوامن.

سەرپەیڤ