کازمی: ھەڵپەسێردرانی دەزگای دادوەری، عێراق دەخاتە بەردەم مەترسییەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، ھەڵپەسێردرانی چالاکییەکانی دەزگای باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدراڵی ئەم وڵاتەی، بە مەترسی بۆ سەر عێراق زانی.
رۆژی سێشه‌ممه سه‌دان که‌س له لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چوونه بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له به‌غدا و له‌وێ ده‌ستیان کرد به ھەڵدانی خێوەت بۆ مانگرتن.
دوابەدوای ئەم گردبوونەوەیە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھەڵپەسێردرانی چالاکییەکانی خۆی و دادگاکان و دادگای فیدراڵی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:کازمی کە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لەگەڵ سەرۆکانی میسر، ئۆردۆن، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین سەردانی میسری کردبوو،دوابەدوای سەرھەڵدانی ئاڵۆزییەکان و مانگرتنی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لەبەردەم بینای ئەنجومەنی دادگای باڵای دادوەری لە بەغداو ڕاگەیەندرانی ھەڵپەسێردرانی دەزگای دادوەری، بڕیاری دا گەشتەکەی بۆ میسر بەنیوە چڵی بهێڵێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
ئه‌م راگه‌یه‌نراوه باسی ئەوەشی کردووە کە: کازمی ئه‌م گه‌شته‌ی به نیوه‌چڵی به‌جێ هێڵا بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ به‌دواداچوون بۆ چالاکیی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق بکات لەمەڕپاراستنی دامه‌زراوه‌کانی په‌یوه‌ست به دەزگای دادوه‌ری.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەوەی کە ھەڵپەسێردرانی دەزگای دادوەری، عێراق دەخاتە بەردەم مەترسییەکی ڕاستەقینەوە، ئاماژە بەوەش کراوە کە مافی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دەستووری عێراقدا پارێزراوە، بەڵام دەبێت ڕێز لە دامودەزگا حکومییەکان و بەردەوامیی چالاکییەکانیان بگیردرێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وێڕای بانگهێشتکردنی سه‌رۆکی هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ ھێوربوونه‌وه، داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌شی کرد لە ئاراستەی ئەنجام دانی وتووێژی نیشتمانی و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی وا لە ئێستادا عێراق ڕووبەڕووی بووەتەوە.