ئاب 24, 2022 03:44 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق دەستدرێژی بۆ سەر دەزگای دادوەریی وڵاتەکەی شەرمەزار کرد

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق، وێڕای شەرمەزار کردنی دەستدرێژی بۆ سەر دەزگای دادوەریی ئەم وڵاتە ، داوای لە کۆتلەو هێزە سیاسییەکان و چالاکوانانی کۆمەڵایەتیی عێراق کرد کە لە دژی ئەو هەڵسوکەوتانە هەڵوێست دەرببڕن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق ڕۆژی سێشەممە وێڕای بڵاوکردنەوە ڕاگەیەندراوێک جەختی لەوە کردەوە کە، چوارچێوەی هەماهەنگی وەرگرتنی هیچ پەیامێک لە ڕەوتی سەدر و یان هیچ جۆرە بانگهێشتێک بۆ وتووێژی ڕاستەوخۆی قەبوڵ ناکات، مەگەر دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی ئەم ڕەوتە لە گردوپەڕی دام ودەزگا یاساییەکان و گەڕانەوە بۆ نێو ڕیزەکانی ئەو هێزانەی کە باوەڕیان بە چارەسەریی ئاشتیانە و دیموکراسیی کێشەکانە.

چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق،حکومەتی ئەم وڵاتە بە تەواوی لە مەڕ پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت و گیانی فەرمانبەران و بەرپرسان بە ئەرکمەند دەزانێ، بەتایبەت لە بارەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە کە تاکە شوێنە لە هەژموونیی هێزە بیانییەکان و داسەپێندرانی خواستی لایەنەکان بە سەری دا پارێزراوەو دەسەڵاتەکانی لە دەرەوەی حکومەتن.

چوارچێوەی هەماهەنگی ھەروەھا داوا لە هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراق کردووە کە ئامادەکاریی تەواویان هەبێت بۆ ئەوەی لە هەنگاوی دواتردا قسەی خۆیان دژی ئەو کەسانە بکەن کە بەنیازی دزینی حکومەتن  بۆ ئەوەی حکومەت متمانە و دەسەڵاتی خۆی ببووژێنێتەوە.

ئه‌م پێکھاتەیە هه‌روه‌ها داوای له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش کرد که‌ هه‌ڵوێستی ڕوونی خۆی له‌باره‌ی ئه‌م پێشێلکارییه‌ مه‌ترسیداره‌ی دژی دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌کانی عێراق و به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و په‌رله‌مان، ده‌رببڕێت.

سەرپەیڤ