ڕەوتی سەدر: سەرۆکی دەزگای باڵای دادوەریی عێراق دەبێ لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕابەری رەوتی سەدری عێراق لە بەغدا دوای ئەو ئاژاوەگێڕانەی لایەنگرانی ڕەوتەکە،ڕایگەیاند:سەرۆکی دەزگای باڵای دادوەریی عێراق دەبێ لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
«ئیبراهیم جەباری» بەڕێوەبەری نووسینگەی سەیید «موقتەدا سەدر» ڕابەری رەوتی سەدری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە بەغدا رایگەیاند: دەبێ پەرلەمانی ئەم وڵاتە هەڵبوەشێتەوە.
«جەباری» بەم بانگەشەیەی کە گوایە داخوازییەکەیان لە ئاراستەی ھەوڵی چاکسازی خوازانەدایە، وتیشی: ڕەوتی سەدر ھەروەھا خوازیاری لابردنی «فایق زەیدان» سەرۆکی دەزگای باڵای دادوەریی عێراقیشە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی سێ شەممە ئهنجومهنی باڵای دادوهریی عێراق، دوابەدوای گردبوونهوهو مانگرتنی لایهنگرانی سهدر له بهردهم بینای دامهزراوهکه، بڕیاری دا بە ھەڵپەساردنی کارهکانی خۆی و دادگاکانی ژێردهستی و ھەروەھا دادگای فیدراڵیش.