دیدار و ڕاوێژی وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی سەبارەت بە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسەینی
ئهیلوول 09, 2022 07:42 Asia/Tehran
وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا چاوی بە ھاوتا عێراقییەکەی کەوت و سەبارەت بە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسەینی ڕاوێژی لەگەڵ کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئهحمهد وهحیدی» وهزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشهممه لهگهڵ «عوسمان ئهلغانمی» هاوتا عێراقییهکهی کۆبووهوه.
وەزیری نێوخۆی ئێران هەروەها لەگەڵ گەییشتنی بە عێراق به ئاماده بوونی له شوێنی شەهید کرانی سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەهدی موهەندیس» ڕێزی له فەرماندەرانی شەھیدی خۆڕاگری گرت.
وەزیری نێوخۆی ئێران بەهۆی بوونی هەندێک گرفت لەمەڕ چوونی ئێرانییەکان بۆ عێراق بەمەبەستی بەشداری کردن لە ئەربەعینی حسەینی (ع) سەردانی عێراقی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق کۆببێتەوە ھەتا ئاسانکاریی پێویست بۆ گەشتی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ئەم وڵاتە دابین بکات.