دوو ڕێگا بۆ پێکهێنانی حکومەت لە عێراق دا لە ڕوانگەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانەوە
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق داوای بەکارھێنانی دیالۆگی کرد بۆ دەرباز بوونی وڵات لە چەقبەستوویی سیاسی.
بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز ، «محەممەد سەیھود» نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق، ڕایگەیاند کە قەیرانی سیاسی ئێستای ئەم وڵاتە تەنیا بە دوو ڕێگا چارەسەر دەکرێت؛ یەکەم: لەسەر بنەمای دیالۆگ ، چونکە قەیرانی دروستکراو بە هەڕەشە یان مووشەک یان ڕێوشوێنی دیکە کۆتایی نایەت، بەڵکو دیالۆگێکی جدی و بنیاتنەر تاکە ڕێگایە بۆ دەربازبوون لەم چەقبەستووییە.
ڕێگای دووھهمیش بریتییه له بهشداریکردنی ههموو گروپه سیاسییهکان له حکومهتی خزمەتگوزاری نیشتیمانی بۆ ئهوهی وڵات سهقامگیریی ئاسایشت و سیاسی و ئابووری بە خۆیەوە ببینێت.
«سەیھود» جەختی لە بەردەوامیی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیش کردەوە بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی رۆڵی رێکخستن و یاسادانانی خۆی، کە دەبێتە هۆی جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان لەوانەش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت.