جەختکردنەوە لەسەر فراوانکردنی هاوکارییە زانستی و کولتوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق
لە دیداری ڕاوێژکاری فەرهەنگیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئەم وڵاتە، جەخت لەسەر فراوانکردنی هاوکاریی زانستی و فەرهەنگیی نێوان هەردووک وڵات کرایەوە.
هاوکاریی فەرهەنگی، زانستی و زانکۆیی نێوان ئێران و عێراق لەم ساڵانەی دوایی دا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ئامارەکان وا دەردەخەن زۆرترین ژمارەی خوێندکارانی عێراقی کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن لە ئێرانن.
ڕۆژی یەکشەممە «غوڵامڕەزا ئەبازەری» ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری و فەرھەنگیی ئێران لە بەغدا لەگەڵ «نەعیم ئەلعەبودی» وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق کۆبووەوە و لەگەڵ لایەنی عێراقی سەبارەت بە هاوکاریی فەرهەنگی و زانستیی نێوان هەردوو وڵات وتووێژی کرد.
لەم دیدارەدا ڕێگاکانی هاوکاریی زانستی و ڕۆشنبیریی نێوان زانکۆکانی هەردوو وڵات بەتایبەت لە مەڕ پسپۆڕایەتیی نوێ لە بوارەکانی پزیشکی و ئەندازیاری، هەروەها توێژینەوەی زانستی هاوبەش باش و وتووێژ کرا.