کانونی یه‌که‌م 22, 2022 13:10 Asia/Tehran
  • بەهۆی تەقینەوەکەی کەرکوکەوە ٥ سەربازی سوپای عێراق کوژران و بریندار بوون

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی وای بڵاو کردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکوک پێنج سەرباز کوژراون و برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممە سۆمەریە نیوز ، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوچەی «ئەلزاب ئەلئەسفال» لە نزیک «حەویجە» کە دەکەوێتە شاری کەرکوکی عێراق، سێ سەربازی عێراقی کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.

پێش ئەمەش تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە نزیک کەرکوک و ئەلبالی لە عێراق ڕاگەیاند کە بووە هۆی کوژرانی نۆ هێزی پۆلیسی عێراق و هەشت هاوڵاتیی مەدەنی.

هاوکات ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی یەکشەممەی کەرکوک و ئەلبالیی عێراقیان ئیدانە کرد و جەختیان لە پشتیوانیی خۆیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی عێراق کردەوە.

سەرپەیڤ