چوارچێوەی ھەماھەنگی: کێشەی بەرز بوونەوەی دۆلار نێوانی لەگەڵ سودانی تێک نەداوین
ئەندامێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاندووە: لە سەر کێشەی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار نێوانمان لەگەڵ «محه‌مه‌د شیاع سودانی» تێک نەچووە، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تای ئه‌م کابینه‌یه خواستێکی زۆر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار هه‌بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و «محه‌مه‌د شیاع سودانی» سه‌رۆک وه‌زیران لە سەر بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار هیچ کێشه‌یه‌کیان لێ پەیدا نەبووە، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تای ئه‌م کابینه‌یه خواستێکی زۆر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار هه‌بوو، به‌ڵام له‌بری که‌مکردنه‌وه زیادکرا.
«عارف حامی» ئه‌ندامی هاوپه‌میانی ده‌وڵه‌تی یاسا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، له سه‌ره‌تای پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته، خواستێک هه‌بووه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، به‌رزبوونه‌وه‌شی له ئه‌نجامی هه‌ندێک فشار روی دا و دیارە ئەمەش وەک به ئامانجگرتنی حکومه‌ته‌که‌ی سودانی داده‌نرێت.
ئه‌م ئەندامەی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، کاتێک «محه‌مه‌د شیاع سودانی» پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی حکومه‌ته‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ، ئومێدێکی زۆر هه‌بوو که به‌های دۆلار که‌م ببێته‌وه،کەچی به‌داخه‌وه ھەتا ئێستاش که‌م نه‌کراوه‌ته‌وه ھیچ بەرزتریش بووەتەوە.
«عارف حامی» سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بوونی ناکۆکی و کێشه له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و «محه‌مه‌د شیاع سودانی»ش وتی: سودانی کاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه، هاوکاری و پاڵپشتیه‌کی به‌رده‌وامیش ده‌کرێت له‌لایه‌ن چوارچێوه‌که‌وه، بۆیه هیچ کێشه و ناکۆکیه‌ک له‌نێوانیاندا نیه.
ھێندێک لە میدیاکانی عێراق باسی ئەوە دەکەن کە لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریکا ھەڕەشەی لە بانکەکانی عێراق و بە تایبەت بانکە ئەھلییەکان کردووە بۆ ڕاگرتنی ڕەوتی فرۆشتنی دۆلارەکانیان و ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی بەرز بوونەوەی ئەم دراڤە دەرەکییە.