بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر مۆڵگەی بەرماوەکانی داعش لە عێراق
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق هەواڵی کوژرانی دوو تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی توز سەر بە پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی واع، کەرتی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە درێژەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو لەئەنجامی هەوڵە هەواڵگرییەکان و ھەروەھا بەدواداچوونی تەکنیکی و شیکاریی هەواڵگریی یەکەی بە ئامانجگرتنی ئاسمانیی سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی شەممە بۆ سەر بەرماوەکانی داعش ، دوای ئۆپەراسیۆنی ناس کردن، دوو تیرۆریستی داعش لە مەودای دە کیلۆمەتریی شوێنی هێرشە ئاسمانییەکانی دوێنێ، کرانە ئامانج و لەنێو بران.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: یەکەکانی زەوینی و ئاسمانی بە سەرپەرشتیی سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەهەر بستێکی زەوی دا بەدوای تیرۆریستاندا دەگەڕێن بە مەبەستی دەستگیرکردن و یان لەناوبردنیان.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی هەینی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی F16 لە باکووری ناوچەی توز لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق،چوار حەشارگەی داعش خاپوورکران و تیرۆریستێکیش کوژرا.