کانونی دوھەم 26, 2023 16:29 Asia/Tehran
  • دامرکاندنەوەی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر دادگایەک لە عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دامرکاندنەوەی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر دادگایەک لە پارێزگای نەینەوا و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێش ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، سێ خۆکوژی دەستگیر کرد کە بەنیازی ئەنجام دانی ئەو ھێرشە بوون.

لە بەیاننامەی ئەم وەزارەتەدا هاتووە کە،هێزەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بە سەرپەرشتیی «عەبدولئەمیر ئەلشەمەری» وەزیری ناوخۆی عێراق توانیویانە سێ خۆکوژی داعش بەرلە ڕاپەڕاندنی پیلانەکەیان دەستگیر بکەن.

ئەم سێ خۆکوژە بەچەک و تفاقەکانیانەوە بەر لە چوونە ناو دادگا دەستگیرکران و پیلانە تیرۆریستییەکەیان پووچەڵ کرایەوە.

سەرپەیڤ