٤ تیرۆریستی داعش لە شاری کەرکوک کوژران
سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی له عێراق ڕایگەیاند که 4 تیرۆریستی داعش له سنووری پارێزگای کەرکوک کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بەغداد ئەلیوم ، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق، لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی دژەتیرۆری ئەم وڵاتە لە "وادی ئەلشای" لە پارێزگای کەرکوک، چوار تیرۆریستی داعش کوژراون.
کاربەدەستانی عێراقی لەم دواییانەدا هەواڵی کوژرانی ١٧ چەکداری داعشیان لە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری عێراق و دەستگیر کردنی پێنج کەسی دیکە لە شاری حەویجە و پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند.
شیاوی باسە ئەو پاشماوانەی داعش ھەتا ئێستاش لە ناوچەکانی بەغدا و سەڵاحەدین و دیالە و کەرکوک و نەینەوا و ئەنبار چالاکن و هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش لە سەرتاسەری وڵاتدا دەگەڕێن و پاکیان دەکەنەوە و پاشماوەکانیان ڕاو دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ھەڵهاتووەکانیان جارێکی تر سەرهەڵنادەنەوە.
هێزە عێراقییەکان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و پەیگەڕکردنی داعش ڕێگا بە تیرۆریستان نادەن خۆیان نیشان بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا تەکفیرییەکان جاروبار بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا دەقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی جوڵەو ھێرشی لەناکاو.