شوبات 16, 2023 12:23 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٢ تیرۆریست لە گردوپەڕی بەغدا

لە هەڵمەتێکی هێزەئەمنییەکانی عێراق لە گردوپەڕی شاری بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە ١٢ چەکداری تاقمی تیرۆریستی داعش لەنێو چوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: لەچوارچێوەی هەڵمەتی هێزەئەمنییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ڕاماڵینی پێگەکانیان، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا لە رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوای بەغدای پێتەختی عێراق لانیکەم ١٢ چەکداری داعش کوژران.

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی زیارەتکارانی نەریتی ساڵیادی شەهید کرانی ئیمامی کازم(ع) کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا هێزەکانیان ژمارەیەک ئۆپراسیۆنیان ئەنجام داوە و لە میانەی دا  ١٢ چەکداری داعشیان لەنێو بردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە، بەمەبەستی پاراستنی زیارەتکاران هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی هێزە ئەمنییەکاندا کراوەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیی هێزەکان بەگوێرەی شوێنەکان دیاری کراون.

ئۆپراسیۆنەکەی دوێنێی سوپای عێراق پێنجەمین ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانە لە ماوەی حەوتەیەکدا دژی داعش. سێشەممەی رابردووش هێزە ئەمنییەکان پلانێکی تیرۆریستیی داعشیان پوچەڵکردەوە و کوژرانی ژمارەیەک سەرکردەی رێکخراوەکەشیان راگەیاند.

سەرپەیڤ