دەستگیرکرانی ٣ سەرکردەی داعش لە شاری کەرکوکی عێراق
فەرمانگەی هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەستگیرکرانی ٣ ئەندامی مەترسیداری داعشی لە ناوچەی ئەلحەویجە لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەغداد ئەلیوم، ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی هەواڵگریی سەربازیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای دانانی بۆسەی ڕێک لە ناحیەی ئەلزاب لە قەزای ئەلحەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، ٣ ئەندامی داعش کە بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای تیرۆر لە بەر پەیگەڕدا بوون، دەستگیرکران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئیدارەی هەواڵگریی سەربازیی عێراق، یەکێک لەو ٣ ئەندامەی داعش بەرپرسی دابینکردن و گواستنەوەی کەرەستەی تەقەمەنی بۆ هێزەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامێکی دیکەش بەرپرسی دامەزراندنی کچ و کوڕی گەنج و ڕاکێشانیان بۆ نێوڕێکخراوی داعش بووە، کەسی سێیەمیش بەرپرسیار بووە لە دابەشکردنی خۆراک بەسەر کەس و کاری ئەندامانی داعش دا.
ئەم سەرچاوەیە وتووشیەتی: تۆمەتباران ڕەوانەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کراون بۆ دادگایی کردن.