دیداری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، پێداگرتن لەسەر پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات
سەرۆک کۆماری عێراق خوازیاری پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان دوو وڵاتی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری لەگەڵ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران جەختی لە فراوان کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە بوارە جۆربەجۆرەکان کردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق بانگهێشتنەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی بۆ سەردانی تاران بەرز نرخاند و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی بە هەمەلایەنە و قووڵ وەسف کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی بە دەوڵەتەکانەوە بەرتەسک نەزانی و پەیوەندیی قووڵ و پتەوی نێوان ئێران و عێراقی بە ڕەھەندێکی دیکەی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە زانی.
پرسی داواکارییە بانکیەکانی ئێران، ئاسایشی سنوورەکان، چالاکیی کۆمپانیاکانی ئێران و خاوێن کردنەوەی چۆمی ئەڵوەن پرسگەلێکی دیکەن کە لە کۆبوونەوەکەی «ئەمیرعەبدوڵڵاھیان» لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراقدا وروژێندرا.