ئادار 22, 2023 22:27 Asia/Tehran
  • دەستەبەرکرانی ئاسایشتی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە عێراق لەلایەن حەشدی شەعبییەوە

هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وەک ساڵانی ڕابردوو ئاسایشتی ئاهەنگەکانی نەورۆز بە تایبەت لە پارێزگاو ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە دابین دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، تیپی ٢٣ی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە لە دەوروبەری سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ئاهەنگەکانی نەورۆز مۆڵ درا.

ھێزەکانی حەشدی شەعبی هەروەها هاوکات لەگەڵ جەژنی نەورۆزدا ھێندێک ئۆپەراسیۆنی بۆ دابین کردنی ئاسایش لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەلاحەدینی عێراق دەست پێ کردووە و چەند یەکەیەکی تیپەکانی ٩ و ٢٢ و ٨٨ی ئەم هێزانە لەو ناوچانە جێگیرکراون.

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێشبینییان کردووە کە لە ماوەی ڕۆژانی نەورۆزدا زیاتر لە ٤٠ هەزار گەشتیار لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقەوە سەردانی ئەم ناوچەیە دەکەن.

نەورۆز فێستیڤاڵێکی دێرینە و ڕەگ و ڕیشەی ئێرانییە، کە لە زۆرێک لە وڵاتان لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی کۆچیی ھەتاوی بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ