نیسان 18, 2023 10:43 Asia/Tehran
  • ھەمارەکانی تەقەمەنیی داعش لە سەلاحەددینی عێراق لەنێو برا

حەشدی شەعبی هاوشانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هەندێک حەشارگەو گەڕەکی زەبەلاحی تەقەمەنی داعشیان لە پارێزگای سەلاحەدین لەنێو برد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلعەھد، هێزەکانی لیوای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی کەرکووک، ڕۆژهەڵاتی دیجلە و جێگری هەواڵگریی حەشدی شەعبی، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی بەرفراوانیان لە گردەکانی حەمرین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین ئەنجام دا، کە لە میانەی دا بەشێک لە حەشارگەی تیرۆریستانی داعش و کۆگاکانی تەقەمەنییان کە لە دژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوڵاتیانی مەدەنی بەکاریان دەهێنران، لەنێو برا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم ئۆپەراسیۆنە لەدەرەوەی پارێزگای سەلاحەدین و بەمەبەستی لەناوبردنی پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە ئەنجامدرا.

ھێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەرهەڵدانەوەی داعش و چەکدارە هەڵهاتووەکانی،بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە سەرتاسەری وڵاتدا.

سەرپەیڤ