May 05, 2023 18:42 Asia/Tehran
  • تیاچوونی چەند تیرۆریستێکی داعش لە هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی عێراق بۆ سەر کەرکوک

سەرچاوە عێراقییەکان باسی هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر کەرکوک و کوژرانی ژمارەیەک لە تیرۆریستانی تەکفیریی داعشیان کردووە.

سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەپێی بەڵگەنامەکانی فەرمانگەی هەواڵگریی سەربازی، فڕۆکەوانانی هێزی ئاسمانیی عێراق بە فڕۆکەی ئێف ١٦ هێرشێکی سەرکەوتووانەیان لە دژی تەکفیرییەکان لە ناوچەی «وادی ئەلشای» شەڕگەی کەرکوک ئەنجام دا.

لە بەیاننامەی سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقدا هاتووە: ئەم هێرشە ئاسمانییە بووە هۆی کوژرانی چەند داعشێک و تێک و پێک درانی ھێندێک لە حەشارگەکانیان.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش و تیرۆریستە هەڵهاتووەکانی سەرهەڵ نادەنەوە.

سەرپەیڤ