پێداگریی عەمار حەکیم لەسەر پشتیوانی لە خەڵکی خۆڕاگری فەلەستین
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: پشتیوانی و خۆڕاگریی جەماوەری لە تەنیشت گەلی فەلەستین ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ نێو دڵی گەلی عێراق و لە نێو مێشک و ویژدانیاندایە.
سەید عەمار حەکیم وتیشی: هەنگاوی مەرجەعییەتی باڵا حەزرەتی ئایەتووڵاهولعوزما سیستانی ، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هێزی سیاسی- کۆمەڵایەتی و ناوەندە میدیاییەکانی عێراق بۆ هاوخەمی دەربڕین و ڕاوەستانی وشیارانە و بە دڵ و گیان لە تەنیشت گەلی فەلەستین، پیشاندەری هەست بە بەرپرسایەتیی کردنی وشیاریانەیان بەرامبەر بە ڕووداوە ناوچەییەکان بوو.
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتیشی: حکومەتی عێراق نوێنەری یاسایی گەل و تەنیا بەرپرسی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە و ڕاگەیەنەری هەڵوێستی گەلی عێراقە سەبارەت بە مافە یاساییەکانی گەلی فەلەستین.
پاش دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا و پەرەسەندی ئاگری شەڕ لە غەززە، گرووپەکانی خۆڕاگری کە بەشێک لە میحوەری خۆڕاگری دێنە ئەژمار، ئامادەییان دەربڕیوە تا بە دانەبەرپەلاماری بەرژەوەندی و بنکەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و ئەمریکا پشتیوانی لە بزووتنەوەی حەماس بکەن.