کانونی یه‌که‌م 03, 2023 09:00 Asia/Tehran

سەرلەبەیانیی شەممە ژمارێک چەکداری داعش چوونە نێو گوندی "گۆپتەپە" لە سنووری قەزای مەخموور و لەوێدا لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق تێکهەڵچوون.

لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونە دوو سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون وبە پێی دوایین زانیارییەکان سوپای عێراق گەمارووی گوندەکەی داوە و شەڕەکە بەردەوامە. دەگوتریت ئەو چەکدارانەی داعش کە ئەمڕۆ چووەنەتە گوندی گۆپتەپە هەشت کەسن و شەوی رابردوویش لە گوندی عەلیە رەش، رووبەڕووی هێزەکانی سوپای عێراق بوونەتەوە، سەربازێکیان کوشتووە و چوار سەربازی دیکەشیان بریندارکردووە. 

تا ئێستا چەندین جار تێرۆریستانی داعش لەو بۆشاییە ئەمنییانەی سنووری مەخموورەوە دزەیان کردۆتە ناوچەکە و دەستیان داوەتە کوشتنی سەربازانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە و هەروەها خەڵکی مەدەنیی ناوچەکە. 

سەرپەیڤ