داعش لە گوندێکی مەخموور رووبەڕووی سوپای عێراق بوویەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i423364-داعش_لە_گوندێکی_مەخموور_رووبەڕووی_سوپای_عێراق_بوویەوە
سەرلەبەیانیی شەممە ژمارێک چەکداری داعش چوونە نێو گوندی "گۆپتەپە" لە سنووری قەزای مەخموور و لەوێدا لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق تێکهەڵچوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2023 05:30 Asia/Tehran

سەرلەبەیانیی شەممە ژمارێک چەکداری داعش چوونە نێو گوندی "گۆپتەپە" لە سنووری قەزای مەخموور و لەوێدا لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق تێکهەڵچوون.

لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونە دوو سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون وبە پێی دوایین زانیارییەکان سوپای عێراق گەمارووی گوندەکەی داوە و شەڕەکە بەردەوامە. دەگوتریت ئەو چەکدارانەی داعش کە ئەمڕۆ چووەنەتە گوندی گۆپتەپە هەشت کەسن و شەوی رابردوویش لە گوندی عەلیە رەش، رووبەڕووی هێزەکانی سوپای عێراق بوونەتەوە، سەربازێکیان کوشتووە و چوار سەربازی دیکەشیان بریندارکردووە. 

تا ئێستا چەندین جار تێرۆریستانی داعش لەو بۆشاییە ئەمنییانەی سنووری مەخموورەوە دزەیان کردۆتە ناوچەکە و دەستیان داوەتە کوشتنی سەربازانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە و هەروەها خەڵکی مەدەنیی ناوچەکە.