کانونی یه‌که‌م 11, 2023 13:30 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند؛ بەبێ گیانبەخت کردنی شەهیدان و فەرماندەرانی سەرکەوتن، نەماندەتوانی تیرۆریزم شکست پێ بێنین و بگەینە ئەم ئاسایش و پاوەجێیەی کە ئەمڕۆ هەمانە.

"محەمەد شیاع سودانی" ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2023، بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، یادی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە دەکەینەوە کە تێیدا عێراقییەکان سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی داعش و تیرۆر بەنوێنەرایەتی هەموو جیهان و مرۆڤایەتییەوە.

سودانی جەختی لەوە کردەوە، شانازی بە ئەدای قارەمانانەی هێزە چەکدارەکانی وڵات دەکەین، کە دوای فەتوای جیهاد کفایی ئایەتوڵڵای سەید عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، بەرەو سەرکەوتنەکان هەنگاوی ناوە. سودانی ڕاشیگەیاند، عێراقییەکان ئەمڕۆ لە جەنگەی خەباتی مەدەنی و ئاوەدانکردنەوەدان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزاری لە کەشێکی سەقامگیردا کە بەهۆی ئەو قوربانیدانانەی لە شەڕی دژ بە تیرۆردا بەدیهاتووە.

عەبدوڵڵەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا  پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەی ئاراستەی سەرجەم عێراقییەکان کرد و قوربانیدانی هێزە ئەمنییەکان و ڕۆڵی گرنگی دەسەڵاتی لە بەرگریکردن لە نیشتمان و پاراستنی کەرامەتی بەرز نرخاند. ڕەشید جەختی لەوە کردەوە کە هاودەنگیی نەتەوەیی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و بەردەوامبوون لە بنیاتنانی وڵات ئەرکێکە کە دەبێت بیکەین بۆ ئەوەی دڵسۆزی خوێنی پاکی شەهیدان بین.

سەرۆکی بزووتنەوەی حیکمەتی نەتەوەیی عێراق هەروەها لە ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر تاقمی تیرۆریستی داعشدا وتی: ئەم دەستکەوتە بە بانگەوازی دەسەڵاتی ئایینی هاتەدی. "عەمار حەکیم" گوتیشی: "ڕۆژی سەرکەوتنی عێراق بەسەر پڕۆژەی وەهمیی داعش و ڕزگارکردنی نیشتمان لە چنگی ئەم گرووپە تەکفیرییە، لاپەڕەیەکی نوێیە بۆ عێراق و ئەم وڵاتەی خستۆتە بەربەستی قۆناغێکی نوێیەوە".

10ی کانونی یەکەم، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی سەرکەوتنی عێراق بەسەر تاقمی تیرۆریستی داعش، نەتەوەی عێراق، بەبۆنەی ڕزگارکردنی موسڵ وەک دوا قەڵای تاقمی تیرۆریستی داعش، فەرماندە شەهیدەکان، حاج قاسم سولەیمانی، فەرماندەری پێشووی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و حاج ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراقی کە بە نرخی دەزانن.

سەرپەیڤ