سوپای عێراق دەستی کرد بە ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوان له که‌رکوک و ژماره‌یه‌ک پارێزگای دیکه
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین و دوزخورماتو و دیاله ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوانیان ده‌ستپێکردوه، به‌ئامانجی راوه‌دونانی پاشماوه‌ی تیرۆرستانی داعش.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی سوپای عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و پلاندانانی مه‌یدانی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه‌وه، هێزه ئه‌منییه جیاوازه‌کانمان به‌رده‌وامن له ڕاوه‌دونانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که له تیرۆرستانی داعش ماونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، قۆناغی سێیه‌می ئۆپراسیۆنی "به‌ڵێنی راستگۆیان" له به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ده‌ستیپێکرد، به پاڵپشتی هاوکی ئاسمانی، له چوارچێوه‌ی سێکته‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، دوزخورماتو، که‌رکوک، سامه‌ڕا".ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ئۆپراسیۆنی قاره‌مانه‌کان له ده‌زگا ئه‌منییه‌کانمان به‌رده‌وامه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و ڕاوه‌دونانی ئه‌و تیرۆرسته شکستخواردوانه‌ی داعش که ماونه‌ته‌وه، تاوه‌کو سه‌رجه‌م ناوچه‌کانیان لێ پاکبکرێته‌وه.