ئادار 03, 2024 10:30 Asia/Tehran

هێزە عێراقییەکان لە هەڵمەتێکدا، مۆڵگەی تاقمی ترۆریستیی داعشیان لە پارێزگای کەرکوک لەناوبرد.

هێزە ئاسایشییەکانی عێڕاق، حەشارگەی دەس و پێوەندییەکانی داعشیان لە پارێزگای کەرکوک، کردە ئامانج.

هێزە عێراقییەکان بە فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ هەڵیانکوتایەسەر مۆڵگەی ترۆریستانی داعش لە ناوچەی "ئەلشای" سەر بە کەرکوک کە بەهۆیەوە، ژمارێک ترۆریستی داعشی کوژران و شوێنەکەش لەگەڵ چەکئامێر و کەرەستەی داعشییەکانیش بەتەواوەتی تێکشکێندرا.

هێزە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، درێژە دەدەن بە هەڵمەتی بەرفراوانیان بەدژ گشت ئەندامانی داعش و هەروەها حەشارگەو مۆڵگەکانیان لە سەرتاسەری عێراق. هیزەکانی حەشدی شەعبییش لە تەنیشت هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە هەوڵ دەدەن دەس وپێوەندییەکانی ترۆریستان پێوشوێن بگرن و هەمووی ئەوان قۆڵبەست بکەن.

سەرپەیڤ