ئادار 12, 2024 10:00 Asia/Tehran

وەزارەتی کۆچبەریی عێراق ڕایگەیاند؛ ٦٢٥هاووڵاتی عێراقیی سەربە داعش لە ئوردوگای "ئەلهۆل" هەڵکەوتوو لە گردووپەڕی پارێزگای حەسەکە لە رۆژهەڵاتی سوریای گواستۆتەوە خاکی وڵاتەکەی.

وەزارەتی کۆچبەریی عێڕاق ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئەو هەژمار کەسە، رۆژی رابردوو هاتوونەتە خاکی عێڕاق و ئەو کارە لە چوارچێوەی گەڵاڵەی گەڕانەوەی هەموو هاووڵاتیانی عێراقی لە ئوردوگای ئەلهۆڵ کە لە کۆنترۆڵی هێزە ئەمریکییەکان و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دایە، ئەنجامی گرتووە.

"عەلی عەبباس" وتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆچبەرانی عێراق وتی کە ئەوان سەرەتا دەگوێزرێنەوە ئوردوگای "الجدعە" لە باشوری موسڵ هەتا رەوتی ئاوێتەی کۆمەڵگاکرانیان ئەنجام بگرێ و پاشان بچنە نێو کۆمەلگا.

ئوردوگای ئەلهۆل لە سنورە هاوبەشەکانی سوریاو عێڕاق هەڵکەوتووەو گەورەترین ئورودوگای دەس و پێوەندییەکانی داعش لە عێراق و سوریا بەئەژمار دێ کە لەژێر کۆنترۆڵ وچاودێریی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکی سەر بە ئەمریکا دایە.

لەو ئوردوگایە، نزیک بە٤٣هەزار ژن و منداڵی داعشی لە ٤٥وڵاتی جیهاندا دەژین.

سەرپەیڤ