ئادار 20, 2024 13:33 Asia/Tehran

نوێنەری ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق وتی: هەژماری بنەماڵە ئێزدییە ئاوارەکانی دانیشتووی ئۆردوگاکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێم و هەروەها هەژماری بنەماڵە ئێزدییە ڕفێندراوەکان زیاتر لە پەنجا و شەش هەزار بنەماڵەیە.

شەریف سلێمان لە وتووێژێکدا وتی: هەژماری ئاوارە ئێزدییەکان زیاترە لە پەنجا و شەش هەزار بنەماڵە کە بیست و شەش هەزار بنەماڵەیان ئیستایش هەر لە ئۆردوگاکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە پارێزگای دهۆکدان و زیاتر لە سی هەزار بنەماڵە لە دەرەوەی ئۆردوگاکاندا ژیان دەبەنە سەر.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق هەروەها وتیشی: هەوڵێکی کەم دراوە لە لایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە لە پێناو رازی کردنی ئاوارە ئیزدییەکان بۆ گڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە شنگال و داخستنی دۆسییەی ئاوارەکان و داخستنی تۆکمە و تەواوی ئۆردوگاکان.

شەریف سلێمان بە ئاماژە بەوەی کە هەژماری ئیزدییە ڕفێندراوەکان لە پەلامارەکەی داعشدا، شەش هەزار و سێسەد و پەنجا کەس بووە و تا ئێستا تەنیا نزیکەی سێ هەزار و هەشتسەد کەسیان گەڕاونەتەوە بۆ شار و زێدی خۆیان، وتیشی: ئێستایش کەس لە چارەنوسی ئەوباقی ئیزدییەکان، بەتایبەت ژنان و کچان و منداڵان ئاگادار نییە، کەوایە ئەم مەسەلە پێویستی بە هەوڵی زیاتر لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە هەیە بۆ یەکلا کردنەوەی چارەنووسیان. 

سەرپەیڤ